هۆکار و چارەسەرى پەڵەى پێست


ئا. دەروون جبار

 پەڵەى پێست یەکێکە لە گرفتەکانى زۆربەى خەڵک بەتایبەتى خانمان، کە تیشکى هەتا و دووگیانى و حەبى رٍێگریکردن لە منداڵ بوون (منع)  لە هۆکارە سەرەکی یەکانن بۆ دروست بوونى پەڵە.

دکتۆرە سەحەر ێبرى الزبیدى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى پێست و زوهرى و نەزۆکى بۆ ماڵپەرى تەندروستى پێشمەرگە، باس لە هۆکارەکانى درووست بوونى پەڵە دەکات و دەڵێت" پەڵە (ماڵە) یەکێکە لە کێشە باوەکانى پێست کە لە 35% ى خەڵک تووشى دەبێت،   لە 30% ى لە رەگەزى مێینەن لە ناوەڕاستى تەمەنیاندا، لە سەرەکی ترین ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆى دروست بوونى پەڵە بەرکەوتنى تیشکى خۆر بە تایبەتى لە هاویندا و بەرکەوتنى زیادەڕەوى تیشکى سەرو بنەوشەیى (UV Light) ، گۆڕان لە هۆڕمۆنات دا بەتایبەتى لە ڕەگەزى مێ ینەدا گۆڕانکارییەکان ڕوودەدەن لە کاتى  دووگیانى یەک لەدواى یەک، بەکارهێنانى حەبى منع ، بەکارهێنانى دەرمانى هۆڕمونات لەکاتى تەمەنى نائومێدى، تێک چوونى هۆڕمۆنات بەهۆى بوونى کیسى ووردى هێلکەدان یاخود کیسى تاک یان هەرکێشەیەکى هەناوى، هەندێک سەرچاوەش ئاماژەى بەوەکردووە کە هۆکارى بۆماوەیى ڕۆڵى هەیە لە دروست بوونى پەڵە".  

دەربارەى چارەسەرەکان دکتۆرە سەحەر ووتى" دوورکەوتنەوە لەبەرکەوتنى زۆرى تیشکى خۆر بەتایبەتى لە هاویندا، بەکارهێنانى دژە خۆر لەگەڵ پاراستن لە تیشکى سەرو بنەویشەیى، دوورکەوتنەوە لە دووگیانى یەک لە دواى یەک بەوەى کە ماوەى پێویست هەبێت لە نێوان دووگیانبوونەکاندا بۆ جێگرتنەوەى پێویستیەکانى لەش وەک ماددەى ئاسن و فۆلیک ئەسید، جۆرەکانى ترى ڤیتامینات و کانزاکان، بەدواداچوون بۆلاى پزیشکى پسپۆڕى ژنان و منداڵبوون لەکاتى بوونى کێشە".

دکتۆرە سەحەر ووتیشى"  لەسەنتەرى پێستەکاندا بایەخدانى تایبەت دەدرێت بە تەنیا بەکارهێنانى دەرمان لەسەر پێست، دەرمان بەکارهێنان بەشێوەى خواردن یاخود هەردووکیان پێکەوە، بەکارهێنانى ڕێگەى نەشتەرگەرى بەکڕاندن یان بەڕێگەى گیایى یاخود میکانیکى یان هەردووکیان، بەکارهێنانى لەیزەر کە کاریگەرى تایبەتى هەیە لەسەر زیادکردنى کاریگەرى دەرمانە پێستەکان وەبەرەو پێش بردنى ئەنجامەکەى دواى ئەوەى چارەسەرەکان وازدەهێنێت.

بەڵام بەکارهێنانى لەیزەر بە بێ بوونى پزیشکى پسپۆڕ دەبێتە هۆى زیان لێ کەووتنى زۆر لە پێست وە دەرکەوتنى پەڵەى بەردەوام یاخود سووتاوى لە لایەن کەسانى نا پسپۆڕ لە ئارایشتگاکاندا".



AM:11:15:12/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌