رۆماتیزم لەمنداڵاندا


تەندروستى پێشمەرگە

د.چالاک قەشانى پزیشکى پسپۆرى  رۆماتیزم و بڕبڕەى پشت تایبەت بەتەندروستى پێشمەرگە ووتى "زۆر جار منداڵ تووشى نەخۆشى رۆماتیزم دەبێت، ئەم نەخۆشیە هەندێ جار بۆماوەیە و لەدایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە، ئەم جۆرە نەخۆشانە  هەر لەدایک بوونیانەوە تووشى رۆماتیزم بوون".

 د.چالاک سەبارەت بە چارەسەرى رۆماتیزم دەڵێت "نەخۆشى رۆماتیزم بەشێوەیەکى گشتى نەخۆشیەکى درێژخایانە و هەندێ جۆرى ئەم نەخۆشیە چارەسەر دەکرێت و دواى ماوەیەک نامێنێت، بەڵام بەزۆرى نەخۆشیەکى  درێژخایەنە و پێویستە چارەسەر وەربگرێت، هەندێ جۆرى نەخۆشى رۆماتیزم ترسناکە  بەڵام هەندێ جۆرى مەترسى ئەوتۆى نییە.


AM:11:36:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌