نەخۆشى فتق جۆرەکانى و هۆکارو چارەسەرکردن


ئا. شەیما حسین

یەکێک لەو نەخۆشییانەى، کەزۆر جار تووشى مرۆڤ دەبێت لە ئەنجامى هەڵگرتنى شتێکى قورس یان جوڵەیەکى ناڕێک ، دەبێتە هۆى دەرچونى بەشێکى ناوەوەى لەش لەسەر دیوارى سک، بۆیە هەربەشێک لەناو سکدا لە شوێنى ئاسایى خۆى نەمێنێت و هاتە سەر دیوارى سک بە فتق ناو دەبرێت.

لە بارەى هۆکارەکانى تووشبون بە فتق دکتۆر نەورۆز انور فقێ محمود پزیشکى ڕاهێنراوى نەشتەرگەرى گشتى بۆ سایتى تەندروستى پێشمەرگە دەڵێت: فتق واتە دەرچوون یان دەرپەڕینى شانەى لەش یان ئەندامێکى لەش وەک (ڕیخۆڵە)  لە دیوارى ئەو بۆشاییەى کە بە سروشتى تێیدا جێگیرە، هەرشتێک بە ڕادەیەکى زۆر ببێتە هۆى پەستان و پاڵەپەستۆى ناوسک ئەوا فتق دروست دەکات ، کارى قورس و هەر هۆکارێک کە پەستانى ناوسک زیادبکات وەک (قەبزى، نەخۆشى هەوکردنى پرۆستات)، نەخۆشیە درێژخایەنەکانى سیەکان، قەڵەوى، دووگیانى لە ئافرەتدا، شوێنى برینى نەشتەرگەرى، جگەرە کێشان ، هۆکارى بۆماوەى لە هەندێک خێزاندا.

فتق چەند جۆرێکى هەیە، زۆربەى دیوارى سک دەگرێتەوە بەتایبەتى بەشى خوارەوەى سک، جۆرەکانى فتق بریتین لە:

- خواروى سک
- بن ڕان
- ناوک و لاناوک
- فتقى شوێنى برینى نەشتەرگەرى
- فتقى ناوپەنچک
- فتقى وەرزشەوان 
- فتقى لاکەلەکە
- وەچەند جۆریکى تر.

نیشانەکانى بریتین لە:

-هەڵئاوسانى ئەو شوێنەو دەرپەڕینى.

-ئازار و ناڕەحەتى بەتایبەتى لەکاتى کۆکە و وەرزش کردندا وە لەکاتى چوون بۆ تەوالێت.

-لەکاتى ڕۆژدا زیاد دەکات وە ئازارەکە کەم دەبێتەوە لەگەڵ ڕاکشاندا.

-دڵە کزە و ئازارى سنگ لەوانەیە ڕوبدات لە فتقى ناوپەنجک دا بەتایبەت لەگەڵ نان خواردندا.

ئەو پزیشکە ئاماژەى بەشێوازى چارەسەرکردنى ئەم نەخۆشیەدا کەتەنها چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتانەى کە لەنەخۆشدا ڕوودەدات بریتیە لە ئەنجامدانى نەشتەرگەرى بە برینى کراوە یان هەناوبینى (نازور)  بە بەنجى  گشتى یان نیوبەنج یان بەنجى موچعى.

 





AM:10:25:04/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌