چەند ڕێنماییەک بۆ تووشبوانى نەخۆشى ڕەبۆ


 ئا. دەروون جبار

 نەخۆشى هەستیارى سنگ یان ڕەبۆ لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەیە کە لە تەمەنە جیاوەزەکاندا تووشى زۆرێک لە مرۆڤەکان دەبێت ، ئەمەش گرفت لە کۆئەندامى هەناسەدا دروست دەکات.

دکتۆر سەرکۆ جەمال شێخە پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى  بە سایتى تەندروستى پێشمەرگەى ڕاگەیاند: ئەوکەسانەى نەخۆشى ڕەبۆیان هەیە بۆخۆپاراستن پێویستە رەچاوى ئەم خاڵانە بکەن:

1-خۆپاراستن لە سەرمایەکى زۆر کە دەبێتە هۆى دابەزینى بەرگرى لەشیان ، وە زیادکردنى هەوکردن کە رێگا خۆشکەر دەبێت  بۆ تووش بوون بە پەتا درمیەکانى ساڵ.

2-پێویستە ئەو کەسانەى نەخۆشى ڕەبۆیان هەیە پێش هاتنى وەرزى پایز خۆیان بکوتن بە دەرزى دژى ئەنفلۆنزا ، ئەو کوتانە وادەکات ئەگەر کەسەکە توشى پەتا بێت نیشانەکانى کەمتر دەبێت و نابێتە هۆى تێکچونى بارى تەندروستى.

3- واباشترە ئەوکەسانە زۆر تێکەڵ نەبن، بۆ نموونە لەکاتى بینینى کەسێکدا خۆیان بە دووربگرن لە ماچ کردن و تەوقە کردن چونکە ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەى پەتا درمیەکان بە ئاسانى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر  بگوازرێتەوە.

4-ئەو کەسانە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەئامێرە گەرم کەرەوەکانى ناو ماڵ بۆنمونە وەک سۆپا کە زۆر جار دەبێتە هۆى دەردانى غاز ئەمانە کاریگەرى دەبێت لەسەرکەسى تووشبو لەوانەیە بارى تەندروستى تێک بچێت .

5-هەروەها پێویستە خۆیان بپارێزن لەبۆنە تیژەکان و بۆنە تونەکان وەک بەهارات ،کە ئەو جۆرە بۆنانە ڕەنگە کاریگەر بکاتە سەریان و بارى تەندروستیان تێک بچیًت. 

6-دوور کەوتنەوە لە جگەرەکێشان .  



PM:12:26:01/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 2295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌