دوو جار ئاو مەکوڵێنەرەوە

ئا:ئیسرا
زۆربەی خانمان ئەو ھەڵەیەیان کردووە و چەند جارێک ھەمان ئاویان کوڵاندۆتەوە و ھیچ کات بەخەیاڵیاندا نەھاتووە ئەوە مەترسیدار بێت بۆ تەندرووستی.
 
شارەزایانی پزیشکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی دووبارە کوڵاندنی ئاوێک کە پێشتر کوڵاوە و ساردبۆتەوە، چونکە پێکھاتەی کیمیایی ئاوەکە دەگۆڕێت و دەشێت زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت، ئەویش بریتییە لە درووستبوونی بڕێکی مەترسیدار لە ماددەی (ئارسینیک، نایترەیت، فلۆراید) و زۆربوونی ئەو ماددانەش لەجەستەدا زیانێکی زۆر بەتەندرووستی دەگەیەنێت، چونکە ئەو ماددانە ژەھرێکی تەواون.
 
ھاوکات ئارسینیک کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار دەبێت لەڕێژەیەکی زۆردا و ئەوەش کەسەکە تووشى ھەناسەگیران دەکات، ھەروەھا فلۆرایدیش یەکێکە لەو ماددانەی کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر مێشک و دەمار دەبێت، دەشێت ئەو جۆرە کەسانەی کە ئاوێکی لەوشێوەیە دەخۆنەوە تووشی بەردی گورچیلە ببن.


PM:12:15:12/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌