بینین و بیستن و قسەکردن ئایە مناڵەکەت ئامادەیە بۆ خوێندنگە؟

ئامادەکردنی: د. دلێر ڕەئوف هەڵەدنی لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خوێندن و چونی منال بۆ خوێندگا باسێکی گرنگە بزانین تەندروستی چی کاریگەریەکی لەسەر مناڵەکەت هەیە. هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر مناڵی تازە لە تەمەنی ٦ بۆ ٧ سالان داخڵی خوێندنگا دەبن بەمەبەستی خوێندن، خۆ ئامادەکردنی دەست پێدەکات بە کرینی دەفتەر و قەڵەم و جانتا، بەڵام دەست پێکردنێکی باش بە پێداویستیەکانی قوتوبخانە نابێت بەڵکو گرنگی دان بە تەندروستی چاو و گوێ و قسەکرن دەبێت، ئەمانە دەبنە هۆی سەرکەوتنی مناڵەکەت. ئەگەر مناڵەکەت گرفتێکی هەبوو پێویستە بەزووی چارەسەر بکرێت. منالەکەت ئەگەر چاوی کزبێت و بەباشی نەبینێت لەوانەیە لە ماڵەوە گرفتی نەبێت بەڵام کاتێک دەچێت بۆ خوێندنگە گرفتەکە گەورە دەبێت لەوانەیە نەتوانێت بە باشی تەرکیز بخاتە سەر نوسینەکانی ماماۆستاکەی. لە دەست دانی بیستن لە دەورو بەری ٢ ساڵی دا ڕوودەدات بەڵام ئێستا مناڵی تازە بوو پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە بنێرێتە دەرەوە پشکنین بۆ گوێچکەکانی دەکرێت کاتێک گرفت لە بیستن دا هەبوو لەسەرەتای چەند مانگی یەکەم چارەسەر دەکرێت بە دانانی ئامێری تایبەت بۆ بیستن. کێشەکانی بیستن ڕودەدات لە تەمەنی مێرد منداڵی، هەندێک مناڵ کاتێک لە دایک دەبن گوێچکەکانی ئاساین بەڵام دواتر گرفتی بیستنی بۆ دروست دەبێت، هەندێک کات برینداری سەر کاردەکاتە سەر بیستن. پێویستە مناڵ پێش ئەوەی بنێرێت بۆ خوێندنگە پشکنین بۆ گوێچکەکانی بکرێت لە وڵاتە جیاوازەکان کاتێک ئەم پشکنینە کراوە ٥-١٠ % دەرنەچوە و چارەسەریان بۆ کراوە. مناڵ فێری زمانی جیاواز دەبێت لە ئەنجامی گوێگرتن لە گفتوگۆ بەڵام ئەگەر مناڵ گرفتی بیستنی هەبێیت ئەوا گرفتی فێربونی زمانی جیاوازی دەبێت. لەوانەیە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز هەبێت بۆ ئەوەی مناڵ نەتوانێت فێری زمانی جیاواز بێت ئەم بارودۆخە کاری کردۆتە سەر ٧% ی مناڵ کاتێک چونەتە خوێندنگە ئەو منلانە گرفتیان هەیە لە فێربونی ووشەی نوێ و تێگەشتن و گفتوگۆ. کز بینین هەروەها گرفت بۆ منال دروست دەکات لە خوێندنگە، لە ١-١٠ % مناڵ پێش چون بۆ خوێندنگە کێشەی بینینان هەیە بەڵام لەوانەیە منالەکە هەست بە نیشانەکانی نەکات، لەوانەیە مناڵەکە بە شتێکی ئاسای دابنێت و یان کاتێک بینینی لێل دەبێت. هەندێ کات کزبینین ئازار بۆ مناڵەکە دروست دەکات و ناتوانێت ئەرکەکانی جێ بە جێ بکات. باوترین هۆکاری کزی چاو لە مناڵدا تەمەڵی چاوە، ئەمە کاتێک سەر هەلدەدات کە چاوێکیان وێنەیەکی ڕونتر پیشان دەدات لە چاوەەی تر لەم کاتەدا مێشک نیشانە نانێرێت بۆ چاوەکە لاوازەکە. پێویستە بە زووی ئەم حالەتە چارەسەر بکرێت. ئەگەر بە زووی حاڵەتی کێشەی منالەکەتان لە بینین و بیستن و قسەکردن بەدی کرد پێویستە چارەسەر بکرێت و ئەمانە هۆکارن بۆ سەرکەوتنی مناڵەکەت. نیشانەکانی کێشەی چاو گوێ و زمان ئەگەر منالەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو بە زووی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە: ١. نەی توانی وەڵام بداتەوە بە خێرای بۆ دەنگێک کاتێک بانگی دەکەیت. ٢. زۆربەی کات داوا دەکای قسەکانی ب دووبارە بکەیتەوە یان وشەی هە. ٣. دەنگی تەفیزۆن بەرز دەکاتەوە یا ن ئامێرەکانی تر زیاد لە پێویست. ٤. بە باشی قسە ناکات. ٥. کاتێک قسە دەکات وشەی بیر دەچێت یان پچڕ پچر قسە دەکات. ٦. بە کارهێنانی ڕابرد و ڕانەبردو لە ڕستەدا بە ناتەواوی. ٧. کاتێک شت دەنوسێت یان دەخوێنێتەوە زۆر بە نزیکی دەفتەر و کتێب دەگرێت. ٨. سەر ئێشەی هەیە بە بەردەوامی


AM:09:30:28/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌