ددان شتن توش بون بە مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە



پەیوەندی نێوان تەندروستی دەم و ددانەکان و شێرپەنجەی ناودەم
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە یەکێك لە گۆڤارەکان تایبەت بە شێرپەنجە بلاو کراوەتەوە، ئەوە دۆزراوەتەوە ئەو کەسانەی تەندروستی دەم و ددانیان باش نیە ئەگەر توش بون بە بە ڤایرۆسی human papillomavirusزیاترە، وە ئەم جۆرە ڤایرۆسە زیاتر لە ٤٠ جۆری هەیە کە جۆرە ترسناکەکانی کاریگەریان هەیە لەسەر خانەکان بۆ توش بون بە شێرپەنجەی ناودەم بە تایبەت زمان.

توێژینەوەکە لە یەکێک لە زانکۆکانی سەنتەری زانستی پزیشکی تەکساس ئەنجام دراوە، کە پشکنین بۆ زیاتر لە ٣،٤٠٠ نەخۆش کراوە لە تەمەنی سەرو ٤٠ ساڵی، ئەو کەسانەی تەندروستی دەم و ددانەکانان باش نیە ئەگەری توش بون بە ڕێژەی %٥٦ زیاترە بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسە لەگەڵ ئەو کەسانەی تەندروستی دەم و ددانەکانیان باشە. نەخۆشیەکانی پوک بە یەکەمین مەترسی دادەنرێن بۆ توش بون بە ڤایرۆسی HPV.

HPV زیاتر پەیوەندی بە نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکانەوە هەیە، کە پەیوەندی ئەم جۆرە ڤایرۆسە بە شێرپەنجەوە لەم سالانەی دوای دا ڕون کرایەوە.

هەروەها سەنتەری خۆپاراستن و کۆنتڕۆلی نەخۆشی ئاماژەی بەوە کردوە کە HPV پەیوەندی نەک تەنها بە شێرپەنجەی ناو دەمەوە هەیە، بەڵکو پەیوەندی بە چەندین جۆری تری شێرپەنجەوە هەیە، هەروەها ئەو سەنتەرە ئاماژەی بەوەش کردوە کاتێک ڤایرۆسەکە ئەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەبێتە هۆکاری توش بون بە شێرپەنجە.

ئا: د. دلێر ڕەئوف حەمە


AM:09:44:06/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌