ڤایرۆسى پەتایى(ئەدینۆ ڤایرۆس)



کەتایون

لە ئێستادا جۆرە ڤایرۆسێک بڵاو بووتەوە کە زیاتر لە منداڵدا  بەدى دەکرێت، بەمەبەستى زانیارى زیاتر پزیشکێکى پسپۆرى منداڵان بەم شێوەیە رێنمایمان دەکات:
د.شوان کەنعان پزیشکى پسپۆرى نەخۆشیەکانى منداڵان بە ماڵپەرى تەندروستى پێشمەرگەى راگەیاند" نەخۆشى ڤایرۆسى  پەتاییى کە ناسراوە بە (ئەدینۆ ڤایرۆس) کە زیاتر تووشى منداڵ دەبێت، بەڵام لە کەسانەى گەنجدا  بە هۆى ئەوەى سیستمى بەرگریان بەهێزترە ئەگەرى تووشبونیان بە م جۆرە ڤایرۆسە کەمترە، یەکێک لە نیشانەکانى ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە منداڵەکە چاوى ریپۆق دەکات تاى بەرز دەبێتە، بۆیە باشتر وایە لە کەمترین کاتدا کۆنترۆڵى تاکەى بکرێت و زوو زوو دەستى بە ئاو سابوون  بشۆردرێت،هەروەها د.شوان کەنعان ووتیشى: ماوەى ئەم جۆرە ڤایرۆسە 3 بۆ 7 رۆژ دەخایەنێت و پێویستە ئەو منداڵە تێکەڵ بە منداڵى تر  نەکرێت چونکە جۆرە نەخۆشیەکى گواستراوەیە و بە ئاسانى لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکى تر دەگوازرێتەوە


AM:11:31:26/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌